سەردێڕ:

کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی فایزەر گەیشتە عێراق

PM:08:15:22/08/2021

3440 جار خوێندراوەتەوە

کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر کە ٤١٥ ھەزار دۆزە گەیشتە عێراق.


وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق گەیشتنی ٤١٥ ھەزار دۆزی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر راگەیاند و لەو بارەیەوە کۆمپانیای گشتیی بەبازاڕکردنی دەرمان و پێدوایستییە پزیشکییەکان سەربە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، "ڤاکسینەکان لە رێگای ساردکەرەوەی تایبەتەوە رەوانەی بنکە و فەرمانگە تەندروستییەکان لە پارێزگاکان و ھەرێمی کوردستان کراون".

ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا، دوو ملیۆن و ٩١٩ ھەزار و ٢٦٧ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.













گەلەری