سەردێڕ:

پنتاگۆن لەبارەی هێرشەکانی سەر هێزەکانیان لە عێراق و سوریا هۆشداریدەدات

PM:11:44:13/07/2021

6648 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پنتاگۆن" رایگەیاند، وەڵامی توندی ئەو لایەنانە دەدەنەوە کە هێرش دەکەنەسەر هێزەکانیان لە عێراق و سوریا.


وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پنتاگۆن" رایگەیاند، وەڵامی توندی ئەو لایەنانە دەدەنەوە کە هێرش دەکەنەسەر هێزەکانیان لە عێراق و سوریا.


ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا " پتناگۆن" راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "ئەگەر هێزەکانیان لە عێراق و سوریا هێرشیان بکرێتە سەر، ئەوا بە هێرشی سەربازی وەڵامدەدەنەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، "هەبوونی هێزەکانیان لە عێراق و سوریا لەسەر بنەمای داواکردنی حکومەتی بەغداد و هاوپەیمانێتی هێزی ناوخۆیی سوریا بووە".


وەزارەتەکە سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانیان ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانیان لە عێراق و سوریا دەمێنێتەوە تاوەکو ئەرکەکانیان تەواو دەبێت.


لە راگەیەنراوەکەشدا ئەوەخراوەتەڕوو، پابەند دەبن بە گرتنەبەری رێوشوێنی بەرگری و هێرشکردن، ئەگەر لەلایەن ئێران یاخود هەرلایەنێکی دیکەوە هێرش بکرێتە سەریان.


ئەم راگەیاندنەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دوای ئەوەدێت، لە ماوەی رابردوودا هێزەکانیان لە عێراق و سوریا چەندینجار لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک و بۆبمی چێنراو هێرشیان کراوەتەسەر و ئەوڵاتەشپەنجەی تۆمەت بۆ ئەو گروپە چەکدارانە درێژدەکات کە لە ئێرانەوە نزیکن.













گەلەری