سەردێڕ:

بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا ئاستی ئاوی دیجلە کەمیکردووە

AM:08:43:22/09/2022

2388 جار خوێندراوەتەوە

چالاکی مرۆیی و گۆڕانی کەشوهەوا خەریکە هەرەشە لە نەمانی زێیەکی ئاویی دەکات کە تەمەنی هەزار ساڵە لە عێراقدا، ئەو رووباری دیجلەیەی بە درێژایی مێژوو ئاوی باخی عەدەن و سۆمەر و بابلی دەدا ململانێ لەگەڵ نەمان دەکات.


وڵاتی عێراق خاوەنی ٤٢ ملیۆن دانیشتووانە و سەرچاوەیەکی گرنگی کشتوکاڵە و خەریکە کارەساتە سروشتییەکان و کاری دەستکرد هەناسەی رووباری دیجلە دەبڕن.

بەپێی راپۆرتە زانستییە ئەمریکییەکان، عێراق چووەتە ریزی ئەو پێنج وڵاتەی دووچاری سزاکانی گۆڕانی کەشوهەوا دەبنەوە، گۆڕانی کەشوهەواش لەم وڵاتە بووەتە هۆی وشکە ساڵی و کەمبوونەوەی رێژەی باران بارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و بیابان بوون.

ئەم کارەسات سروشتیانەش کاریگەری نەرێنیان کردووەتە سەر رووباری دیجلە و داخستنی سەرچاوەی روبارەکە، تورکیاش هۆکارێکی دیکەیە لە کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی ئەم رووبارە.

هاوکات کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی رووباری دیجلە کاریگەری خراپی کردووەتە سەر هاوڵاتیان و ئەو هاوڵاتیانەی پشت بە ئاوی ئەو رووبارە دەبەستن بۆ مەبەستی جۆرا و جۆر ناچارن شێوازی ژیانیان بگۆڕن.

دانیشتوانی شاخەکانی هەرێمی کوردستان لەرێگەی کشتوکاڵی پەتاتە و بەخێوکردنی مەروماڵاتەوە بژێوی ژیانیان دابین دەکەن ئەم قەیرانە کاریگەری لەوانیش کردووە.

بەهەمان شێوە لەسەر سنوری سوریا نزیک بە سنوری تورکیا ژمارەیەک دانیشتوانی ئەو ناوچەیە دووپاتیان کردەوە، کە پشت بە ئاوی رووباری دیجلە دەبەستن.

گوندنشینێکی گوندی فیشخابور ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر ئاستی ئاوی رووباری دیجلە کەمببێتەوە ئەوا کاریگەری نەرێنی لەسەر کشتوکاڵیان دەبێت و دەشڵێت، "رۆژ بە رۆژ ئاستی ئاوی رووبارەکە کەمدەکات."

جوتیارێکی دیکەی هەمان دێ باسی لەوەکرد، ناچار دەبن واز لە کشتوکاڵ بهێنن و سەروەتەکانی گوندەکەیان بفرۆشن و روو لە ناوچەیەیەکی دیکە بکەن و دەشڵێت، " لە ساڵی هەشتاکان بەهۆی جەنگی نێوان عێراق و ئێرانەوە کۆچمانکرد ئێستاش بەهۆی کەمی ئاوی دیجلەوە دەبێت دووبارە کۆچبکەینەوە."

لە هەندێک ناوچەی دیکە، چەند گۆمێک بەهۆی بارانبارینەوە دروستبوون ئەو چاڵە ئاوانەی لە رووباری دیالەوە دروستبوون کۆتا سەرچاوەی ئاوی بۆماوەی رووباری دیجلەیە ئەو بڕە ئاوەش بەشی چالاکیە کشتوکاڵیەکانی ناوچەکە ناکات.

هاوکات حکومەتی عێراقی بەهۆی وشکە ساڵییەوە ژمارەی ناوچە کشتوکاڵیەکانی بۆ نیوە کەمکردەوە.

کاربەدەستانی عێراق و هەرێم و جووتیارەکانی هەردوو ناوچەکە تورکیا تۆمەتبار دەکەن لە گرتنەوەی سەرچاوەکانی ئاوی رووباری دیجلە.

لەگەڵ ئەوەشدا ئامارە فەرمیەکان راستی و دروستی ئەم تۆمەتەیان پشتراستکردەوە، بەو پێیەی ئاشکرایان کرد کە ئاستی رووباری دیجلە لە ئەمساڵدا تەنها بە رێژەی ٣٥٪ لە تورکیاوە هاتووە.

لە ئەنجامدا تا ڕاگرتنی ئاوی رووبارەکە زیاتربێت لێشاوی رووبارەکە لەپێ ئەوەی لەگەڵ رووباری فورات یەکبگرێت و لە شەتولعەرەب تێکەڵ ببن کەمدەبێتەوە.

بەڵام تورکیا عێراقی تۆمەتبارکرد و عەلی رەزا باڵوێزی تورکیا لە بەغدا رایگەیاند، پێویستە عێراق ئاو بە ریکارێکی دروست و باشتر بەکاربهێنێت و رێژەی بەهەدەر دانی ئاو لە عێراق فراوانە.

هاوکات ژمارەیەک پسپۆڕ باسیان لە شێوازی ئاودیری بێباکانە کرد بەڵام ئەمە کێشەکەی لە نێوان هەردوو وڵات گەورەترکرد.

وتیشیان، "هاوشێوەی سەردەمی سۆمەرییەکان جوتیارانی عێراق وەک لافاو ئاودێرانی کێڵگەکانیان دەکەن و ئەمەش بووەتە هۆی بەفیرۆدانێکی گەورەی ئاو."

بەپێی راپۆرتێكی رێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچکردن كە لە مانگی ئابی رابردوودا بڵاوکراوەتەوە، تا كۆتایی مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٢ زیاتر لە سێ هەزار و ٣٠٠ خێزان بەهۆی "گۆڕانی كەشوهەوا" لە ١٠ پارێزگای ناوەڕاست و باشووری عێراق ئاوارە بوون.

نەتەوە یەکگرتووەکان و چەند ڕێکخراوێکی ناحکومی لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو هۆشدارییان دابوو کە کەمی ئاو و ئەو ئاڵنگاریانەی بەردەوام روو بەڕوویکشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراک دەبنەوە هۆکاری سەرەکین لە پاڵنانی کۆچبەران و چۆڵبوونی گوندەکان.

هاوکات لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لەگەڵ هاتنی ساڵی ٢٠٥٠ پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە و باران بارین بەرێژەی ١٠٪ کەمدەبێتەوە و ئەوەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی رێژەی ٢٠٪ ئاوی شیرین.

مەترسییەكی گەورە ڕوو لە عێراق دەكات و 56٪ی ئاوی دیجلە لەدەست دەدات

سەرچاوە ئاوییەکان: وشکبوونی روباری دیجلە دەستکردە و سروشتی نییە – Politic Pressمياه العراق: موسم الهجرة إلى الكارثة | صفاء خلف | السفير العربي












گەلەری

‌بەپەلە