سەردێڕ:

لە کاتی داخستنی بازاڕدا گۆڕانەکانی نرخی دۆلار لە بەغدا و هەرێم بزانە

PM:06:34:21/08/2021

9248 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان بەهاى دۆلار بەرامبەر بە دینارى عێراقى بەجێگیرى مایەوە و نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت. هاوکات، لە بەغدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧هەزار و ٨٠٠ دیناری مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بەکاتی کردنەوەی بازاڕ ٥٠ دینار لە بەهاکەی دابەزی.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە شاری بەغدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا. لەماوەی رابردوودا، بانکی ناوەندی عێراق چەندین جار بڕی خستنە بازاڕی دۆلاری بەرزکردەوە بە ئامانجی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بەبڕیارێکی حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و هەر ١٠٠ دۆلارێك بە ١٤٥ هەزار دینار جێگیرکرا.

 
 
کـ ، ئـ












گەلەری