سەردێڕ:

پشکەکانی کەنەڵ ئینێرجی بەهۆی حکومەتی هەرێمەوە لە بۆرسە دابەزی

PM:05:02:21/08/2021

4508 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکان بڵاویانکردوە، پشکەکانی کۆمپانیای کەنەڵ ئینێرجی بەهۆی رێکارەکانی هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەی غازی سروشتی بنەباوێ و میران لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە زیاتر لە ساڵێکە لە بۆرسەکانی لەندەن پاشەکشەدەکات.


میدیاکان راگەیەندراوێکی کەنەڵ ئینێرجیان بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات، حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە گرێبەستی پەرەپێدانی ئەو کێڵگە هەڵدەوەشێنێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو هەنگاوەی هەرێم بێ بنەمایە و چەند رێکارێک دەگرنەبەر بۆ پاراستنی مافەکانیان.

ئەو پلانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەکو زیانێك بۆ ئەو کۆمپانیایە هەژماردەکرێت، دوای ئەوەی گفتوگۆی نێوانیان سەبارەت بە دەرهێنانی غازی سروشتی و فراوانکردنی پڕۆژەکە وەستێنرا.

بەپێی زانیاریەکان هەردوو کێڵگەی بنەباوێ و میران زیاتر لە ١٤ تریلیۆن و ٨٠٠ ملیار سێجا گازی خاوی سروشتی خەمڵێنراوە و کەنەڵ ئینێرجی بەنیازە لەرێگەی تورکیاوە هەناردەی دەرەوەی بکات.

میدیاکان باسیان لەوەکردووە، پشکی کۆمپانیاکە ٢٠٪ دابەزیوە، ئەوەش سەرەڕای زۆری خواست لەسەر نەوتی خاو و بوژانەوەی بازاڕەکان.

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی دوای پشكنینەكانیان لەساڵی ٢٠١٨ بۆیان دەركەوتووە قەبارەی غازی سروشتی لەكێڵگەكانی بنەباوێ ‌و میران بەرارود بەساڵی ٢٠١٦ بەرێژەی لەسەدا ٤٠ زیادیكردووە.

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی بە‌تەنها ناتوانێت وەبەرهێنان لەو كێڵگانەدا بكات، بۆیە لەئێستادا بەدوای هاوبەشێكدا دەگەڕا، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لەكۆمپانیای وزەی توركی كردووە كە پێكەوە ئەو غازە سروشتییە هەناردە بكەن، بەڵام كۆمپانیا توركییەكە تائێستا هیچ وەڵامێكی نەبووە.








گەلەری