PM:02:06:21/08/2021
10848 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێکى ئەمنى بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، چەند چەکدارێکى نەناسراو مامۆستایەکى خانەنشینیان بە بڕێک پارە و ئاڵتونەوە فڕاند.
ئەمرۆ شەممە، چاوگێکى ئەمنى بە ئێن ئاڕ تى وت "لەدرەنگانێکى شەوى رابردوودا و لە ناوچەى بەعقوبەى نوێ چەند چەکدارێکى نەناسراو هەڵدەکوتنە سەر ماڵى مامۆستایەکى خانەنشین و بە بڕێک پارە و ئاڵتونەوە دەیفڕێنن".
بەگوێرەى وتەى
چەند شایەتحاڵێک "ئەو مامۆستا خانەنشینە ماوەیەک لەمەوبەر خانووەکەى فڕۆشتبوو".
بەگوێرەى چاوگە
ئەمنییەکە، هێزە ئەمنییەکان دەستیان کردووە بە گەڕان بۆ رزگارکردنى مامۆستا
خانەنشینەکە و گەڕاندنەوەى پارە و ئاڵتونەکانى و دۆزینەوەى تاوانبارەکان و
رادەستکردنیان بە دادگا.