سەردێڕ:

ئایا عێراق سفرەکانی سەر دینار لادەبات؟

PM:10:24:13/07/2021

14048 جار خوێندراوەتەوە

عێراق دووچاری قەیرانێکی سەختی دارایی بووەتەوە لەدوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەساڵی رابردووەوە، خواستی جیهانیش لەسەر نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکرد و ئاستی داهاتی عێراقیش بەرێژەی٩١% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمانەش هەمووی هۆکاری سەرەکین لەخراپتربوونی دۆخی ئابووری عێراق.


عێراق دووچاری قەیرانێکی سەختی دارایی بووەتەوە لەدوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەساڵی رابردووەوە، خواستی جیهانیش لەسەر نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکرد و ئاستی داهاتی عێراقیش بەرێژەی٩١% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمانەش هەمووی هۆکاری سەرەکین لەخراپتربوونی دۆخی ئابووری عێراق.


لەگەل بەردەوامبوونی قەیرانی دارایی، حکومەتی عێراق لەساڵی رابردوودا نەیتوانی موچەی فەرمانبەران دابەشبکات و بەوهۆیەشەوە حکومەتی فیدڕاڵی بەناچاری بڕیاری بەرزکردنەوەی بەهای دۆلاری لەبەرامبەر دیناردا دا و لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە بەهای دۆلار لەبەرامبەر دیناردا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی ١٠٠ دۆلار گەشتە ١٥٠ هەزار دینار.


لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەسەرانسەری جیهاندا، حکومەتی عێراقی بیری لەپلانێکی ستراتیژی درێژخایەن بۆ رزگاربوون لەو دۆخە سەختە ئابوورییەی کە تیایدایە دەکاتەوە، کە راوێژکارێکی کازمی بۆ کاروباری دارایی پێشنیاری لابردنی سفرەکانی سەر دۆلار دەکات لەسەر دراوی عێراقی، بەبێ ئەوەی وادەی لابردنەکەی ئاشكرا بکات.


مەرجەکانی لابردنی سفرەکانی دینار چین؟

لەبارەی مەرجەکانی لابردنی سفرەکانی سەر دۆلارەوە، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەکردووە، دوو مەرج هەیە بۆ لابردنی سفرەکانی سەر دۆلار، ئەوانیش یەکەم، سەقامگیرکردنی بەهای دیناری عێراقییە بەرامبەر دۆلار لەناوخۆی وڵاتدا و کۆتاییهێنانە بەدۆخی ناجێگیری لەبەهای دراوی عێراقیدا بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی.

مەزهەر محەمەد ساڵەح دەشڵێت، مەرجی دووەمی لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی بریتییە لە سەقامگیرکردنی ژینگە و کەشوهەوای سیاسی لەناوخۆی عێراقدا، کە ئەوە مەرجی داواکراوە بۆ گۆڕینی ئەو دۆخە ناجێگرەی کە لەگۆڕەپانی ئابووری و ئاڵوگۆڕی دراوی عێراقیدا هەیە.


بۆچی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی لاببرێن؟

ئەو راوێژکارەی مستەفا کازمی لەبارەی لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی باسی لەوەکردووە، گرنگی لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی و ئاساییکردنەوەی دۆخەکە، مەرجێکی پێویستە بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی سەر دراوەکە و ئاسانکاری پرۆسەی ژمێریاری و نەهێشتنی دراوی وردە.


کاریگەرییەکانی چین؟

ئەحمەد رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەکرد، دۆخی ئابووری ئێستای عێراقی لە ئێستادا لەبارنییە بۆئەوەی کە سفرەکانی سەر دراوەکەی لاببات، ئەو کارەش پێویستی بەوەیە کە دراوە نەختینەییەکانی ئێستای بکشێنێتەوە و دراوی نوێتر چاپ بکات، ئەمەش پێویستی بە بڕە پارەیەکی زۆرە بۆ ئەوەی ئەو چاپە نوێیە چاپ بکات، چونکە پێویستە تەواوی رێکارە هونەرییەکانی تێدابێت بۆ ئەوەی رێگری لەهەبوونی هەر ساختەکارییەک لە دراوەکەدا.


هاوکات، جەمال کۆچەر ئەندامنی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی ئاماژەی بەوەشکردووە، پلانی لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی لە دووساڵی داهاتوودا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، لەگەڵ ئەوەشدا لەو باوەڕەدایە کە لابردنی سفرەکانی سەر دراو شیاوی جێبەجێکردن نییە، بەتایبەتیش دوای ئەوەی گۆڕینی نرخی دراو وەک شۆکێک وابووە بۆ بازاڕی عێراق و شەقامی عێراقیش بەرگەی شۆکێکی دیکە ناگرێت.


ئەمەش دوای ئەوە دێت، لە پرۆژەیاسای ئەمساڵدا بەمەبەستی کەمکردنەوەی بڕی کورتهێنانی بودجەی عێراقی، بەهای دۆلاری ئەمریکی لەبەرامبەری دیناری عێراقیدا بە ١٤٥ هەزار دینار جێگیرکرا، بەڵام دواتر بەهای دۆلار بەردەوام بوو لەبەرزبوونەوە و ١٥٠ هەزار دیناری تێپەڕاند.

 
نەورەس غەریب












گەلەری