سەردێڕ:

نرخى سەوزە و میوە لەهەرێم و عێراق بەرزبووەوە

AM:10:45:21/08/2021

5608 جار خوێندراوەتەوە

لە عەلوەکانى عێراق نرخى سەوزە و میوە بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى و وەزارەتى کشتوکاڵیش بۆ کەمکردنەوەى نرخ بۆ ماوەیەکى کاتى رێگەیدا بە هاوردەکردنى چەند بەرهەمێکى سەوزە.


ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسى هەواڵى عێراقییە بڵاوى کردەوە "نرخى سەوزە و میوە لە عەلوەکان بەرزبوەوە و بۆ بەرگرتن بە بەرزبوونەوەى نرخى سەوزە و میوە لە بازاڕەکان وەزارەتى کشتوکاڵ بڕیاری رێگەدان بەهاوردەکردنى چەند بەرهەمێکى سەوزەیدا بۆ ماوەیەکى کاتى".

بەگوێرەى ئاژانسە عێراقییەکە نرخى بەشێک لە سەوزە و میوەکان لە عەلوەکان بۆ هەر کیلۆگرامێک بەمجۆرەیە:

تەماتە بە ١٢٠٠ دینارە.

خەیار بە ١٢٠٠ دینارە.

پیاز بە ٥٠٠ دینارە.

پەتاتە بە ٤٥٠ دینارە.

باینجان بە ٤٥٠ دینارە.

بیبەرى سەوز بە ٩٠٠ دینارە.

بیبەرى تونى سور بە ١٢٠٠ دینارە.

شوتى بە ٥٠٠ دینارە.

کاڵەک بە ٥٥٠ دینارە.

هاوکات وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق رایگەیاند، بۆ ماوەیەکى کاتى رێگە بە هاوردەکردنى چەند بەرهەمێکى سەوزە دەدەن بۆ پڕکردنەوەى پێداویستى ناوخۆ ئەوەش بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى ئەو بەرهەمانە لە بازاڕدا.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتى کشتوکاڵى عێراقدا هاتووە، محەمەد کەریم خەفاجى وەزیری کشتوکاڵ داواى لە لیژنەى تایبەتى وەزارەتەکەى کردووە کە چاودێرى کەمى بەروبومى کشتوکاڵییەکان لە بازاڕەکاندا بکەن بەتایبەت تەماتە و خەیار و جەختى لەوەشکردووەتەوە، راسپارده‌یان ده‌ركردووه‌ به‌مه‌به‌ستی رێگه‌دان به‌ هاورده‌كردنی ته‌ماته‌ و خه‌یار بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو.

ماوەى چەند رۆژێکە، نرخى سەوزە و میوە بەتایبەت تەماتە و خەیار لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستاندا بەرزبوونەتەوە و هۆکارەکەشى بۆ کەمى ئەو بەرهەمانە و دانانى باج لەسەر بەرهەمى هاوردەکراو دەگێڕدرێتەوە.













گەلەری