لە دوای رووداوەکانی ١١ی سێپتەمبەری ساڵی ٢٠٠١ەوە، ئەمریکا بڕیاری رەوانەکردنی هێزی سەربازی بۆ ئەفغانستان دەرکرد و لەوکاتەشەوە تا ئێستا و لە پاش ٢٠ ساڵ مانەوە لەو وڵاتە، لەمساڵدا ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی لە ئەفغانستان دەرکرد و بڕیارە لە رۆژی ٣١ی ئابی ئەمساڵدا بەتەواوی لەو وڵاتە بکشێتەوە.
جەنگی ئەفغانستان کە ماوەی ٢٠ ساڵی خایاند، سەرباری زیانە مادییەکان زیانێکی زۆری گیانیشی لێکەوتەوە، بەجۆرێک نزیکەی ٦٩ هەزار کەس لە هێزە سەربازییەکانی ئەفغانستان کوژران.
هەر لەو جەنگە ٢٠ ساڵییەدا، زیاتر لە سێ هەزار و ٥٠٠ سەربازی
هێزەکانی هاوپەیمانان کوژران، مەزەندە دەکرێت هێزەکانی ئەمریکا دوو لەسەر سێی ئەو
رێژەیە پێکبهێنن.
سەرباری ئەمانەش، زۆرترین زیانی ئهم جهنگه بهر هاوڵاتییانی
مهدهنی كهوتووه، بەجۆرێک لە ماوەی ئەو ٢٠ ساڵەدا، ٤٧ ههزار و ٢٤٥ مهدهنی
کوژراون.
هاوکات، لەساڵی ٢٠٠١یشەوە، زیاتر لە ٢٠ هەزار سەرباز برینداربوون،
سەرباری ئەوەی ژمارەیەکی زۆری کەسانی مەدەنی ئەفغانستانیش برینداربوون.
لەلایەکی تریشەوە، ٥١ ههزار و ١٩١ چەکداری تاڵیبان و
گروپه ئۆپۆزسیۆنه شهڕكهرهكانی دیكه كوژراون.
جیاواز لە کوژران و برینداربوونی سەربازانی ئەفغانی و بیانی
و گروپە چەکدارییەکان، ٤٤٤ كارمهندی هاوكاریی مرۆیی و ٧٢ میدیاكاریش لە جەنگی ٢٠
ساڵەی ئەفغانستاندا کوژراون.
رێکخراوی کۆچ و کۆچبەرانی نێودەوڵەتیش ئامارێکی تایبەت بە
ژمارەی کۆچبەرانی ئەفغانستان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەفغانستان خاوەنی سێیەم
گەورەترین وڵاتە لە رووی ژمارەی کۆچبەرانەوە.
هەر بەگوێرەی ئامارەکەی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، لە ساڵی
٢٠١٢ەوە نزیکەی پێنج ملیۆن هاوڵاتی ئەفغانستان کۆچییان کردووە و نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە
یان لەنێو وڵاتەکەدا ئاوارەبوون یانیش لە وڵاتانی دیکەی دراوسێ نیشتەجێبوون.
رۆژی ١٥ی ئەم مانگە، چەکدارانی تاڵیبان، پاش کۆنتڕۆڵکردنەوەی
زیاتر لە ٢٠ گەورە ویلایەتی ئەفغانستان، چوونە نێو کابوڵی پایتەختەوە.
ئەفغانستان، دانیشتوانەکەی ٣٨ ملیۆن کەسە و نزیکەی ٤.٥
ملیۆن کەس لەکابوڵی پایتەختدا دەژین کە دەکاتە ١٢٪ رێژەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە کە
دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئەفغانستانەوە.
روبەری ئەفغانستان ٦٥٢ هەزار و ٨٦٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە،
کە ئەمەش هاوتایە بە روبەری ویلایەتی تەکساسی ئەمەریکا و دوو هێندەی روبەری بەریتانیایە.