ده‌ركه‌وتووه دیپلۆماتکارانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له كابوڵ یه‌ك مانگ پێشتر هۆشدارییان داوه‌ته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، كه هه‌ر دوای كشانه‌وه‌ی هێزەکانیان له ئه‌فغانستان ئه‌و وڵاته ده‌كه‌وێته ده‌ست تاڵیبانەوە.
رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی له زاری چاوگێکی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوە بڵاویکردووەتەوە، دیپلۆماتكاران له میانی ره‌خنه‌گرتنی بونیادنه‌رانه له بڕیاره‌كانی ئیداره‌ی وڵات له رێگای نوسینه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یان له‌وه ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه تاڵیبان به خێرایی پێشڕه‌وی ده‌كات و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستانیش به‌رامبه‌ر ئه‌م پێشڕه‌وییانه چۆك دادەنێن و پێشنیاریان كردووه قه‌یرانه‌كه ئاراسته بكرێت و كاره‌كانی گواستنه‌وه خێرا بكرێن.
بەگوێرەی رۆژنامەکە، ئه‌م هۆشدارینامهیه که رێككه‌وتی
١٣ی ته‌مموزی به‌سه‌ره‌وه‌یه و تیایدا هاتووە، پێویسته به زمانێكی توندتر باس
له كرده‌كانی تاڵیبان بكرێت.
ئه‌م هۆشدارینامهیه بەوجۆرە لەلایەن واڵ ستریت جۆرناڵەوە
خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت كه روونترین به‌ڵگه‌یه تیایدا هه‌ست به‌وه بكرێت هێزه
ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستان له به‌رامبه‌ر تاڵیبان چه‌ندە بێتوانان.
رۆژی ١٥ی ئەم مانگە، چەکدارانی تاڵیبان، پاش کۆنتڕۆڵکردنەوەی
زیاتر لە ٢٠ ویلایەتی ئەفغانستان، چوونە نێو کابوڵی پایتەختەوە.
ئەفغانستان، دانیشتوانەکەی ٣٨ ملیۆن کەسە و نزیکەی ٤.٥
ملیۆن کەس لەکابوڵی پایتەختدا دەژین کە دەکاتە ١٢٪ رێژەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە کە
دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئەفغانستانەوە.
روبەری ئەفغانستان ٦٥٢ هەزار و ٨٦٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە،
کە ئەمەش هاوتایە بە روبەری ویلایەتی تەکساسی ئەمەریکا و دوو هێندەی روبەری بەریتانیایە.