PM:07:07:20/08/2021
3960 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی عێراق رایگەیاند، ئاگرێکیان کوژاندووەتەوە کە لە کتێبخانەیەک لە ناوەڕاستی بهغدا كهوتبووهوه کە کۆمەڵێک کتێبی دەستنووسی بە بەهای تیادابووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تیمەکانیان ئاگادار کراونەتەوە لە کەوتنەوەی ئاگرێک لە ناو کتێبخانەیەک لە ناوچەی جادرییە ناوەڕاستی بەغدا. لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە دەستبەجێ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لە کاتێکی پێوانەییدا بەبێ کەوتنەوەی زیانی گیانی، ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.
ئاماژە بەوەش دراوە کە کتێبخانەکە کۆمەڵێک کتێبی بە بەها
و دەستنووس و توێژینەوەی زانستیی تیادا بووە.
لە وەرزی هاویندا کەوتنەوەی ئاگر لە عێراق بهشێوهیهكی
بهرچاو روودهدات و ئەمەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەرێتەوە، گرنگترینیان خراپی تۆڕەکانی
کارەبایە.