وەزیری بەرگری حکومەتی ئەفغانستان لە تویتەر رایگەیاند، بە هاوکاری هێزی بەرگری ئەو وڵاتە، سێ ناوچەی ویلایەتی بەگلان لە باکوری وڵاتەکەدا دوای پێکدادان لەگەڵ چەکدارانی تاڵیبان رزگارکراون.
بسمیلا محەمەدی ئاماژەی بەوەشداوە، بەرگریکردن و شەڕوپێکدادان لە ئێستادا بەردەوامی هەیە.
محەمەدی وتووشییەتی، ناوچەکانی پۆل حیسار و د سەڵاح و بەنو
لەپارێزگای بەگلان لەژێر دەسەڵاتی چەکدارانی تاڵیبان دەرهێندراون و کۆنترۆڵکراونەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا دەنگۆی پێکدادانی
چەکدارانی تاڵیبان و دانیشتووانی ناوچەی ئەندراب دوای هەڵکوتانە سەریان لەلایەن ئەو
چەکدرانەوە بڵاوبووەتەوە.
میدیاکان ئاماژە بە گیانلەدەستدانی حەوت چەکداری تاڵیبان
و دەستگیرکردنی حەوت کەسی تر و دەستبەسەرداگرتنی دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی دەکەن.