PM:04:31:20/08/2021
7952 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکان گرتەڤیدیۆیی و وێنەی ناوچەی شکینیەی ویلایەتی جەزیرەی سودانیان بڵاوکردەوە کە تیایدا، بەفر بەشێوەیەکی کتوپڕ و لەناکاو باریوە و ئەمەش یەکەمین جارە لەو ناوچەیەدا دیاردەیەکی لەو شێوەیە رووبدات.
لەگرتەکاندا دەردەکەوێت کە بەفرەکە ناوچەیەکی بەرفراوانی سودانی گرتوەتە و لە چەند شوێنێکدا بە چڕی باریوە.
میدیاکان ئەوەشیان بڵاوکردەوە، بارینی بەفر تاڕادەیەک
ترسی خستووەتە ناو دڵی دانیشتوانی ناوچەکە.
هاوکات، شارەزایانی بواری کەشناسی ئاماژەیان بەوەکردووە،
دیاردەی بەفربارین لەو کاتەدا و لەوشوێنە گەرمە ئاماژەیە بۆ گۆڕانی کتوپڕی کەش و هەوای
جیهان و پێویستە زیاتر لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بکرێت.