سەردێڕ:

بانکێک قەرز دەدات بە فەرمانبەرانی حکومەت

AM:11:45:20/08/2021

57156 جار خوێندراوەتەوە

بانكی رافیدەینی عێراق رایگەیاند، بڕی ٦٠٠ ملیار دیناریان تەرخانکردوە بۆ پێدانی قەرز بە فەرمانبەرانی حکومەتی عێراق.


بانکی رافیدەین لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەن بۆ ئەوەی بڕیاری پێدانی ٦٠٠ ملیار دینار بە فەرمانبەرانی حکومەت بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتریش، بانکی ڕەشید و بانکی ناوەندی عێراق پارەیان بۆ پێشینەی خانووبەرە و قەرز بە فەرمانبەرانی حکومەتی عێراق تەرخانکردوە.

بەڵام لە هەرێمی کوردستان چەندین ساڵە فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە هیچ پێشینە و قەرزێک سودمەند نەبوون.








گەلەری