سەرۆککۆماری تورکیا رایگهیاند، پێویسته یەکێتی ئهوروپا بهرپرسیارێتی كۆچبهرانی نوێی ئهفغانستان یان ههر وڵاتێكی دیكه بگرێته ئهستۆ، چونكه شهپۆلی نوێ دهستپێدهكات و تورکیا ھیچ ئەرک و بەرپرسیارێتی و ناچارییەکی نییە کە ببێتە کۆگای پەنابەران بۆ ئەوروپا.
رهجهب تهیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا دوای کۆبوونەوەی کابینەی سەرۆکایەتی لە کۆشکی سهرۆكایهتی کۆمار لە وتارێکدا ئاماژەی بەوەکرد، تورکیا کاروانسەرای سەر رێگا نییە، بە ھیچ شێوەیەک رێگە بەو ھەڵسوکەوتانە نادەن کە سەرچاوەی ئاژاوەن و پابەندی یاسا و رێکار و سیستمی ئەو وڵاتە نین.
ئەردۆغان لەبارەی به ئامانجگرتنی پەنابەرانەوە باسی لەوەکرد،
بەھیچ شێوەیەک لەوانە نابورن کە ژیانی ئەو کەسانە دەکەنە ئامانج بە شێوەیەک کە ھەڕەشە
بۆسەر ئاسایشی گشتی دروستدەکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، ئامانجی لە پێشینەیان سەقامگیری و ئاسایشی
ئەفغانستانە، ئەگەر پێویست بێت لەگەڵ ئەو حکومەتەی کە تاڵیبان پێکیدەهێنێت کۆدەبنەوە
و پرسی ھاوبەش تاوتوێ دەکەن.
تورکیا بە یەکێک لە رێگە سەرەکییەکان دادەنرێت بۆ چوونی
کۆچبەران بۆ ئەوروپا و لە ماوەکانی رابردووشدا تورکیا رێگەنەدان بە چوونی کۆچبەران
بۆ ئەوروپای وەک کارتێکی فشار دژی یەکێتی ئەوروپا بەکارهێناوە بۆ جێبەجێکردنی
داخوازییەکانی.
لە ئێستاشدا بەهۆی ئەوەی لە ئەفغانستاندا تاڵیبان
دەسەڵاتی گرتووەتە دەست پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی فراوانی کۆچکردن ئەو وڵاتە
بگرێتەوە.