سەردێڕ:

سەرۆکی پێشووی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان: کۆمسیۆن سوورە لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا

PM:11:51:19/08/2021

3664 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پێشووی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆمسیۆن ھەموو ئامادەکارییەکی کردووە و سوورە لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا.


سەربەست مستەفا سەرۆکی پێشووی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیاکانى پارتی راگەیاندووە، کۆمسیۆن ئامادەکاریی خۆی کردووە و ئامادەیە بۆ ئەوەی لە ١٠ى١٠دا ھەڵبژاردن بەڕێوەبچێت و موقتەدا سەدریش ئامادەیی نیشانداوە بە مەرج بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا بکات.

سەربەست مستەفا باسى لەوەشکردووە، ھەموو ئاماژەکان بەوجۆرەن ھەڵبژاردن بکرێت و کۆمسیۆنیش ئامادەیە و حکومەتیش سوورە لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لەوادەى خۆیدا.

بریارە رۆژى ١٠ى مانگى ١٠ى ئەمساڵ، هەڵبژاردن لە عێراق بەرێوەبچێت جگە لەوەى کۆمسیۆن ئامادەکارییەکانى تەواوکردووە، هەریەک لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى و یەکێتى ئەوروپا و بەشێک لە وڵاتانى جیهان جگە لە هاوکاریی ماددى نوێنەرى تایبەتى خۆیان دەنێرنە عێراق بەمەبەستى چاودێریکردنى پرۆسەکە و رێگرییکردن لە ساختەکاریی.













گەلەری