سەردێڕ:

گەرمترین شوێنی جیهان کوێ بووە؟

PM:05:50:13/07/2021

10776 جار خوێندراوەتەوە

هەردوو کەناراوەکانی باکوور و باشووری ناوچەی سان فرانسیسکۆی ئەمریکا بەرزترین پلەی گەرمایان لە جیهاندا تۆمارکرد کە تیایاندا پلەی گەرما گەیشتە سەروو ٦٠ بۆ ٧٠ پلەی سیلیزی، لە هەرێمیش هەریەکە لە ناوچەکانی کەلار و خانەقین ٤٦ پلەی سیلیزییان وەک بەرزترین پلەی گەرما تۆمارکرد.

دوێنێش، بەگوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشوهەوا و بومەلەرزانی هەرێم چەند ناوچەیەکی هەرێم لە ٥٠ پلەی سیلیزی نزیکبوونەوە هەریەک لە خانەقین، کەلار، خورماتوو، کەرکوک ٤٩ پلەی سیلیزییان تێپەڕاند.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ناوچەی دیس فالی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا ٥٤ پلەی سیلیزی تێپەڕاند و بەمەش بووە گەرمترین ناوچەی جیهان.

لەسەرەتای مانگی رابردووەوە شەپۆلێکی توندی گەرما رووی لەناوچە جیاوازەکانی جیهان کردووە و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاوبەرزبووەتەوە، هەرچەندە هێشتا لەسەرەتاکانی وەرزی هاویندایە، هاوکات بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە، زیاتر لە ٥٠٠ کەس لە کەنەدا گیانیان لەدەستدا.

گەلەری