سەردێڕ:

نرخی دۆلار ئاستی پێوانەیی لە جیهاندا تۆمارکرد

PM:09:20:19/08/2021

34392 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، دۆلاری ئەمریکی ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد و بەهاکەی لە نیشاندەری ئیندێکسدا گەیشتە ٩٣ هەزار و ٤٣٤ سەنت، ئەمەش بە بەرزترین ئاستی دادەنرێت، کە بەراورد بە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو ٢٪ بەرزبووەتەوە.


شۆن ئۆسبۆرن گەورە راوێژکاری دراوە بیانیەکان لە کەنەدا رایگەیاند، دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دراوەکانی تر بەهیزتر دەردەکەوێت و کەمترین سەرکێشی دەیگرێتەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا لەکاتێکدا جیهان بەدەست پەتای کۆرۆنا لە جۆری دەلتاوە دەناڵێنێت.

داتاکان ئەوە نیشان دەدەن دابەزینی ئاستی بێکاری لە ئەمریکادا بەشێوەیەکی بەرچاو بەراورد بە مانگی ئازاری ساڵی رابردوو، کاریگەری هەیە لەسەر زۆری ئاڵوگۆڕ و مامەڵەکردن بەو دراوەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستانیشدا، لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش نرخەکەی بەراورد بە بەیانی ٥٠ دینار دابەزی.













گەلەری