PM:07:49:19/08/2021
10284 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکان بڵاویانکردەوە، رافایلی ئیمپریالی گەورە مافیا و سەرکردەی مافیاکانی کامورای ئیتاڵی لە ئیماڕات دەستگیرکرا.
میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، ئیمپریالی تەمەن ٤٦ ساڵ بە یەکێک لە مەترسیدارترین قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان دادەنرێت، لە دوبەی بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی ئینتەرپۆڵ و یۆرۆپوڵ دەستگیرکراوە.
ئەوەشیان خستوەتەڕوو، رافایلی ئیمپریالی ساڵانێکە بۆ دوبەی
هەڵهاتووە و یەکێکە لە داواکراوەکانی ناوەندی پۆلیسی تاوانی ئیتاڵیا.
بەگوێرەی وتەی میدیاکان، ناوی ئیمپریالی لە ساڵی ٢٠١٦ دەنگیدایەوە
کاتێک پۆلیس هەڵیکوتایە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی و لەوێ تابلۆیەکی ڤان کوخی لە مۆزەخانە
دزیبوو.