سەردێڕ:

دابەزینی نرخی نەوت ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد

PM:06:50:19/08/2021

43312 جار خوێندراوەتەوە

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، نرخی نەوتی خاوی برینت بۆ ٦٥ دۆلار و ٨٩ سەنت دابەزی و ئەمەش بە نزمترین ئاست دادەنرێت لە ٢١ی ئایار ئەمساڵەوە.


میدیاکان ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، نرخی نەوتی برێنت بەرێژەی ٢.٣٤٪ دابەزیوە، بەو پێیەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەر بەرمیلێك بە ٦٧ دۆلار و ٣٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، نەوتی خاوی تەکساس بە تێکڕای ٢،٩٨٪ دابەزیوە و هەر بەرمیلێك لە ئێستادا بە ٦٢ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

باسیان لەوەشکردووە، بەهۆی زیادبوونی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنای دەلتا لە جیهاندا بەتایبەت لەئەمریکادا و هەڵکشانی ژمارەی گیان لەدەستدانیش کاریگەری کردووەتە سەر نرخی نەوت.

راشیانگەیاندووە، بە پێچەوانەی نەوتەوە نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرزترین ئاستی لەجیهاندا تۆمارکرد لە نۆ مانگی رابردوودا بەهۆی زۆر بەکارهێنانی ئەو دراوە لە بازاڕەکاندا.

 













گەلەری