پۆلیسی کاپیتۆڵ لێکۆڵینەوە لە بوونی بۆمبێک لە نزیك کتێبخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا دەکات و باڵەخانەکانی دەوروبەر چۆڵکران و هاتوچۆی ئۆتۆمبێلیش لەو ناوەدا سنوردارکراوە.
پۆلیسی کاپیتۆڵ لە تویتەر داوایەکی لە هاوڵاتیان کردووە
و دەڵێت، ''ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری گوماناوی لە نزیك کتێبخانەی کۆنگرێس بوونی هەیە
و تکایە خۆتان لەو ناوچەیە بەدووربگرن."
ماڵپەڕی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، پۆلیس ناوبژیوانێکی
ناردووەتە لای ئەو کەسەی لەناو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکەدایە و هەڕەشە دەکات.
ماڵپەڕەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا سیناتۆر و پەرلەمانتارەکان
لە کۆنگرێس نین، دەشڵێت، دادگای باڵای ئەمریکا لەسەر پێشنیازی پۆلیس چۆڵکراوە.