وتەبێژی حکومەتی ئێران ئاشکرایکرد، لەبارەی ئاڵوگۆڕکردنی بەندکراوەکان لەگەڵ ئەمریکا لە گفتوگۆدان.
وتەبێژی حکومەتی
ئێران ئاشکرایکرد، لەبارەی ئاڵوگۆڕکردنی بەندکراوەکان لەگەڵ ئەمریکا لە گفتوگۆدان.
عەلی رەبیعی وتەبێژی
حکومەتی ئێران لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە تاران، باسی لە ئەگەری ئاڵوگۆڕکردنی
ئەو بەندکراوانەی هاوڵاتی ئێرانین و لە ئەمریکا یان هەر وڵاتێكی دیکە بە فەرمانی ئەمریکا
بەندکراون، لەگەڵ ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییانەی لە ئێران بەند کراون، کرد و وتی،
"بە حکومەتی پێشووی ئەمریکامان راگەیاندبوو کە ئێمە ئامادەین ئەم کارە ئەنجام
بدەین، بەڵام ئەوان دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆیان رەتکردەوە و سووربوون لەسەر بە بارمتە
هێشتنەوەی ئێرانییەکان".
وتەبێژی حکومەتی
ئێران تیشکیشی خستەسەر ئەوەی کە هەڵوێستی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن دەربارەی ئەم بابەتە
ئەرێنییە و گوتی: "دانوستانەکان دەربارەی ئەم پرسە بەردەوامن. ئەگەر دانوستانەکان
بگەنە ئەنجام و بەندکراوە ئێرانییەکان ئازاد بکرێن، ئەوا لە چەند رۆژی داهاتوودا زانیاری
دەربارەی ئەم بابەتە دەخرێتەڕوو".
لە ئەمریکا ژمارەیەک
هاووڵاتی ئێرانی بەتۆمەتی پێشێلکردنی سزاکانی سەر وڵاتەکەیان زیندانیکراون، پێشتریش
لەنێوان هەردوو وڵاتدا ئاڵوگۆڕکردنی بەندکراوان ئەنجامدراوە کە دوایین جار لە حوزەیرانی
٢٠٢٠دا بوو کە ئێران سەربازێکی پێشووی ئەمریکا-ی لە بەرامبەر زانایەکی ئێرانی ئازاد
کرد کە لە ئەمریکا زیندانی کرابوو.