سەردێڕ:

دوای ئەفغانستان، بایدن باس لە هەڕەشەکانی سەر ئەمریکا دەکات

PM:03:07:19/08/2021

20912 جار خوێندراوەتەوە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو مەترسی و هەڕەشانەی لە سوریا و خۆرهەڵاتی ئەفریقا لەسەر ئەمریکا هەن، زۆر گەورەترن لەو هەڕەشانەی لە ئەفغانستاندا لەسەر ئەمریکا هەبوون.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفیزیۆنی ئەی بی سی نیوزی وڵاتەکەی لەبارەی مەترسییەکانی سەر وڵاتەکەی رایگەیاند، ئەو مەترسیی و هەڕەشانەی لە سوریا و خۆرهەڵاتی ئەفریقادا لەسەر ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی هەن، زۆر زیاتر و گەورەترن لەوانەی کە لە ئەفغانستاندا هەبوون.

ئەوەشی خستەڕوو، لەو باوەڕەدانییە بزوتنەوەی تاڵیبان گۆڕانکاری بەسەرداهاتبێت.

دەشڵێت، ئەگەر بزوتنەوەکە بەنیازە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دانی پێدابنێت، ئەوا پێویستە بڕیاربدات.

لەبەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەیدا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشدا، دەکرێت فشاری سیاسی و دبلۆماسی بخرێتە سەر تاڵیبان تا رەفتارەکانی بگۆڕێت.

 

پێشتر، دوای کۆنتڕۆڵکردنی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە، جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم لێدوانیدا لەبارەی پێشهاتەکانی ئەو وڵاتەوە رایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکانمان بۆ روبەڕووبوونەوەی تیرۆر پەرەپێداوە، ئەگەر دۆخە پێویستبکات.

جۆ بایدن ئەوەشی خستەڕوو، ئامانجمان لە ئەفغانستان رێگریکردن بووە لە دەستدرێژییەکانی تیرۆرستان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.

لە بارەی ئەنجامدانی جەنگ لە ئەفغانستاندا رایگەیاند، "سوپای ئەفغانستان دەبوو خۆیان بەرگرییان بکردایە نەک سەربازەکانی ئێمە. چیدیکە ئامادەنین کوڕ و کچی خۆمان بە کوشت بدەین".

ئەمە لەکاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی تەمموزی رابردوو، بەبڕیاری جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا سەرجەم هێزەکانی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان کشاندەوە و بزوتنەوەی تاڵیبان دەستیکرد بە شەڕ و زۆربەی شارەکانی کۆنترۆڵکرد و دەستی بەسەر کابوڵی پایتەخت و کۆشکی سەرۆکایەتیدا و گرت و حکومەتی ئەفغانستانی رووخاند، رۆژی یەکشەممەی رابردووش، ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەو وڵاتە دەستبەرداری دەسەڵات بوو و بەرەو تاجیکستان وڵاتی جێهێشت.

 

 


 کـ ، ئـ













گەلەری