سەردێڕ:

بڕیارى بە هەمیشەییکردنى ئەم فەرمانبەرانە درا

PM:02:02:19/08/2021

67568 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیارێکى لەبارەى بەهەمیشەییکردنى کارمەندانى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى دەرکرد و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە هەر کارمەندێک لە پێنج ساڵ زیاتر خزمەتى هەبێت دەکرێتە فەرمانبەرى هەمیشەیى.


بەگوێرەى نوسراوێکى ئەمیندارێتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق، هەر کارمەندێکى کۆمسیۆن لە پێنج ساڵ زیاتر خزمەتى هەبێت لەگەڵ کۆمسیۆن دەکرێتە فەرمانبەرى هەمیشەیى.

لە بڕگەیەکى ترى بڕیارەکەى ئەنجومەنى وەزیراندا ئاماژە بەوە کراوە، ھەر کەسێك گرێبەستی کاتی ھەبێت لەگەل کۆمسیۆندا، ئەوا گرێبەستەکەی دەکرێتە تەشغیلی.

بڕیارە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەبچێت و پەرلەمانیش رایگەیاندووە، کە سێ رۆژ بەر لە هەڵبژاردن خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە.














گەلەری