سەردێڕ:

ئەپێکی تایبەت بە هاوسەرگیری لە ئێران راگەیەندرا

PM:02:45:13/07/2021

26876 جار خوێندراوەتەوە

تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، حکومەتی وڵاتەکەی رێگەی بە بەکارهێنانی بەرنامەی "هەمدام" دەدات کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی هاوسەرگیری لە وڵاتدا، ئەمەش بەیەکەم بەرنامەی فەرمی ئەلیکترۆنی تایبەت بە هاوسەرگیری لە وڵاتەکەدا دادەنرێت.

بەرنامەکە پێی دەوترێت "هەمدام" و لە رێگایەوە، بەکارهێنەرانی دەتوانن بەدوای هاوسەری خۆیاندا بگەڕێن، هاوکات ئەمە یەکەم پلاتفۆرمی خزمەتگوزاری ئۆنلاینە تایبەت بەدۆزینەوەی هاوسەر لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا.

لەبارەی بەرنامەکەشەوە، عەلی محەمەد رەجایی بەڕێوبەری پۆلیسی ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئێران باسی لەوەکرد، "بەرنامەی دیکەی یەکترناسین و دۆزینەوەی هاوسەر لە ئێراندا زۆرن، بەڵام سەرجەمییان نایاسایین و رێگەپێدراوی حکومەت نین". 

بەرنامەکە لەلایەن پەیمانگای کەلتوورەوە درووستکراوە کە بەشێكە لە رێکخراوی بانگەشەی رژێمی ئیسلامی ئێرانەوە، بەرنامەکە لەتوانایدایە لە رێگای زیرەکی دەستکردەوە کەسانی هاوتا بەیەکتر بناسێنێت و لەو رێگایەشەوە، تایبەتمەندییەکانی هاوسەرەکان لەبەرچاوبگرێت.

بە گوێرەی نوێترین ئاماری فەرمی ئێران ساڵی رابردوو، سەرەڕای سەرهەڵدانی کۆرۆنا، ٥٥٤ هەزار و ٦٩٩ گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگاکانی ئێراندا تۆمار کراون و بەمەش بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو رێژەی هاوسەرگیری لەو وڵاتە ٥% زیادی کردووە.

گەلەری