AM:10:50:19/08/2021
18016 جار خوێندراوەتەوە
چەند کارمەندێکی شارەوانی و هێزە ئەمنییەکانی بەغدا لە ناوچەی کەڕادە هێرشیان کردە سەر کرێکارێک و پەلاماری دەدەن.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە بۆ ئێن ئاڕ تی نێردراوە، تێیدا دەردەکەوێت چەند کارمەندێکی شارەوانی شاری بەغدا لەگەڵ چەند پۆلیسێکی فیدڕاڵی لەناوچەی کەڕادە لەو شارە هێرشدەکەنە سەر گەنجێک و لێی دەدەن.
بە گوێرەی وتەی ئەو کەسەی هێرشی کراوەتەسەر، هۆکاری رووداوەکە
بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە گەنجەکە بە کامێرای مۆبایلەکەی هەڵمەتی شارەوانی و هێزە ئەمنییەکانی
تۆمارکردوە بۆ لەناوبردنی کاری زیادەڕەوی لەو ناوچەیەدا وئەوانیش رێگرییان لێ
کردووە.