پارێزگاری بەغدا رایگەیاند، ئەنجومەنی پارێزگاکە بڕیاری لابردنی زیادەڕۆییەکانی شارەکەی داوە و دەستی بەکارەکانی کردووە.
ئەمرۆ پێنجشەممە، محەمەد جابر عەتا، پارێزگاری بەغدا بە رۆژنامەی فەرمی سەباحی راگەیاند، پارێزگای بەغدا دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی هەڵمەتی لابردن و نەهێشتنی زیادەڕۆییەکان و لە شارۆچکەی ئەبوغرێبەوە دەستی پێکردووە و چەندین بوار دەگرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، هەڵمەتەکە بەناوی
"شەهید عەبیر خەفاجی"ە و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر
داوە و وەک هێشتنەوەی ناوی سەرۆکی شارەوانی کەربەلا ئەو ناوەی بۆ هەڵمەتەکە دیاری
کردووە.
لە درێژەی لێدوانەکەیدا محەمەد جابر عەتا
پارێزگاری بەغدا ئاماژەی بەوەشدا، هەڵمەتەکەش بوارەکانی لابردنی زیادەرۆکانی سەر
موڵکی گشتی و شەقامەکان و راماڵین دەگرێتەوە وپێنج شوێنی نیشتەجێبوونیش ئامادە دەکات.
دەشڵێت، هەموو ئەو کەرەستانەی بیناسازین
و لەسەر شەقامی سەرەکی خێرا دانراون لادەبرێن و هەموو ئەو شوێنکارانەی نایاسایین و
مۆڵەتی کارکردنیان نییە لادەبرێن.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو لە
شاری کەربەلا لەکاتی هەڵمەتی لابردنی زیادڕۆکان لە شاری کەربەلا عەبیر خەفاجی سەرۆکی
شارەوانی ئەو شارە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوژرا. هاوکات، لیژنەی لابردنی زیادەڕۆکانی
خانەقین و بەغداش رووبەروى دەستڕێژی گولـلە بوونەوە.
کـ ، ئـ