سەردێڕ:

لە کۆتایی هەفتەدا نرخی نەوت دابەزی

AM:08:00:19/08/2021

2092 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٦٧ دۆلار و ٣٩ سەنتە و بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە دۆلارێک و ٨٣ سەنت دابەزیوە.


هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش دابەزینى بەخۆیەوە بینى و بە ٦٤ دۆلار و ٤٦ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدا دوێنێ دووشەممە نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمەریکی بە ٦٧ دۆلار و ٦٨ سەنت بوو و رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار بەرزبووەوە.

بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

 

 

کـ ، ئـ













گەلەری