سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکى عێراق لەکاتى وەرگرتنى بەرتیلدا دەستگیرکرا

PM:11:21:18/08/2021

12056 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی نەزاهەی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاریداوە بە هێشتنەوەی سزای زیندانیکردنی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران، دوای ئەوەی لەکاتی وەرگرتنى بەرتیلدا دەستگیرکرا.


لەراگەیەندراوێکدا، بەڕێوبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەستەی نەزاهەی عێراقی باسی لەوەکردووە، دادگای تاوانەکانی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بە هێشتنەوەی بڕیاری دادوەری پێشوو تایبەت بە زیندانیکردنی ئەو ئەندام پەرلەمانە بە سزای زیندانیکردنی شەش ساڵ.

ئەم بڕیارەی دادگا دوای ئەوە دێت کە، دادگای باڵای رووبەڕووبوونەوەی تاوانەکان بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ئەو ئەندام پەرلەمانە دەرکرد، بەهۆی ئەوەی ئەو ئەندام پەرلەمانە لەکاتی پێدانی بڕی ١٥٠ هەزار دۆلار وەک بەرتیل دەستگیرکرا، کە ویستوویەتی لەو رێگایەوە رێگری لە پرۆسەی لێکۆڵینەوە لە کۆمپانیایەکی تایبەت لەلایەن وەزیرێکی پێشووەوە لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا بکات.

لەمانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا، دەسەڵاتدارانی دادگای باڵای عێراق وردەکاری دۆسیەی ئەو تۆمەتبارەیان بڵاوکردەوە و دادگای باڵای بەغداش بڕیاری دەستگیرکردنەکەی ئەو ئەندام پەرلەمانەی پەسەند کرد پاش ئەوەی لەتاوانی وەرگرتنى بەرتیلدا دەستگیرکرابوو.

بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای باڵاش، ئەو ئەندام پەرلەمانە کە ناوەکەی ئاشکرانەکراوە، بە سزای شەش ساڵ زیندانی و پێبژاردنی ١٠ ملیۆن دینار سزادەدرێت، ئەمەش بەپشتبەستن بە یاسای ژمارە ١٦٠ی ساڵی ١٩٨٣ لەیاسای سزادانی عێراقی.













گەلەری