سەردێڕ:

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: چاپکردنی کارتی چاودێرە ناوخۆی و بیانییەکان تەواوبووە

PM:05:28:18/08/2021

1428 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی راگەیاندن و پەیوەندیەکان، چاپکردنی کارتی چاودێرە ناوخۆی و بیانیەکان تەواوبووە ئەوەش پرۆسەی چاودێرکردنی هەڵبژاردنەکان ئاسانتر دەکات.


لە راگەیەندراوێکدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، بە مەبەستی ئاسانکاری پرۆسەی چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان، بە هەماهەنگی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندیەکان، چاپکردنی سەرجەم کارتی چاودێرە ناوخۆی و بیانیەکان تەواوبووە.

کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێی رێکارەکانی کۆمسیۆن لەمڕۆوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی ئەو کارتانە بۆ ئەوەی بۆ هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی ١٠ی مانگی ١٠ی ئەمساڵ ئامادە بن.

بریاروایە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆنیش رایگەیاندبوو، هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە و لە پرۆسەکەدا سێ هەزار و ٢٤٩ کەسیش خۆیان کاندید کردووە.








گەلەری