لەماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵەی جەنگی ئه‌فغانستان، زیاتر له دوو هه‌زار و ٤٠٠ سه‌ربازی ئه‌مریكا کوژراون. لەبەرامبەردا، ٤٧ هه‌زار و ٢٤٥ مه‌ده‌نی کوژراون.
ئاژانسی هەواڵی ئهسۆشێدپرێس زیانه‌كانی جه‌نگی ئه‌فغانستانی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووە، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له كابول له ٣١ی ئابدا، دوای ٢٠ ساڵ، كۆتایی بە جەنگی ئەفغانستان دێت.
دوای هێرشهکانی١١ی سێپتێمبه‌ری ٢٠٠١، ئەمریکا جەنگی
راگەیاند و چووە ناو ئەفغانستانەوە، بووه
هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات زیانی زۆریان به‌ر بكه‌وێت و به‌هۆی جه‌نگه‌كه‌وه زیاتر
له ١٧٢ كه‌س بکوژرێن.
له ماوەی ئه‌م جه‌نگه‌دا كه ٢٠ ساڵی خایاند، دوو هه‌زار
و ٤٤٨ سه‌ربازی ئه‌مریكی کوژراون، هه‌روه‌ها سێ هه‌زار و ٨٤٦ هاووڵاتیی ئه‌فغانستانیش
كه بۆ ئه‌مریكا كاریان كردووه کوژراون.
هەروەها، زۆرترین زیانێک لەم جه‌نگه‌دا به‌ر هاوڵاتییانی
مه‌ده‌نی كه‌وتووه له ئه‌فغانستان و به هۆیه‌وه، ٤٧ هه‌زار و ٢٤٥ مه‌ده‌نی
کوژراون.
سوپای ئه‌فغانستان كه به‌رامبه‌ر تاڵیبان شكستی هێنا،
نزیكه‌ی ٦٦ هه‌زار سه‌ربازی کوژراون، لەبەرامبەریشدا، ٥١ هه‌زار و ١٩١ چەکداری تاڵیبان
و گرووپه ئۆپۆزسیۆنه شه‌ڕكه‌ره‌كانی دیكه كوژراون.
لەلایەکی دیکەوە، هه‌زار و ١٤٤ سه‌ربازی ناتۆ و وڵاتانی هاوپەیمان
كه له ئه‌فغانستان لە ئه‌ركدابوون کوژران.
هەروەها،٤٤٤ كارمه‌ندی هاوكاریی مرۆیی و ٧٢ میدیاكار بەهۆی جەنگی ئەفغانستانەوە کوژراون.
لە بارەی تێچووی جه‌نگی ئه‌فغانستان و عێراقەوە تا ساڵی
٢٠٢٠ كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه دابین كراوه، بەگوێرەی راپۆرتەکەی ئاسۆشێد پرێس، ئه‌مریكا
زیاتر له دوو ترلیۆن دۆلار قه‌رزی کردووە، هەربۆیە چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سوی قه‌رزەکانی
تا ساڵی ٢٠٥٠ بگاته ٦ ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دۆلار.
كـ ، ئـ