سەردێڕ:

ئۆپێك پلەس: نەوتی زیاتر ناخەینە بازاڕەوە

PM:10:07:17/08/2021

2248 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، رێکخراوی ئۆپێك پلەس بەنیازە نەوتی زیاتر نەخاتە بازاڕەوە، هەرچەندە حکومەتی ئەمریکا داوای لێکردووە بڕی نەوتی بەرهەمهێنراو زیادبکرێت بۆ رێگەگرتن لەبەرزبوونەوەی زیاتری نەوت.


چاوگێك لە ئۆپێك پلەس بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، پێویست ناکات چیتر نەوتی زیاتر بخرێتە بازاڕەوە و ئەو بڕەی ئێستا گۆڕانکاری بەسەردا نایەت.

ئەوەشی خستوو ەتەڕوو، هەفتەی رابردوو ئیدارەی ئەمریکا بەپەلە داوای لە ئۆپێك پڵەس کردووە لەرێگەی بەرهەمهێنانی زیاتری نەوتەوە رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بگرن.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەمانگی تەمووزی ئەمساڵدا ئۆپێك پڵەس رازیبوو رۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیلی تر لە رۆژێكدا لەم مانگەدا بۆ ماوەی مانگێك بەرهەمبێت و پێنج ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمبکرێتەوە تاوەکو مانگی ئەیلوول ی ٢٠٢٢.













گەلەری