حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، قوتابخانەی دورگەی فیر ئیسلی سێ خوێندکار و دوو کارمەندی هەیە و پێویستی بە مامۆستایەکە ببێتە بەڕێوەبەری و ساڵانە ٧٧ هەزار دۆلار موچە وەربگرێت.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، دورگەی فیر ئیسلی ناوچەیەکی دورەدەستە و کەوتووەتە دەریای باکورەوە و تەنها ٦٠ کەسی تێدا دەژی.
دورگەکە قوتابخانەیەکی
تێدایە کە تەنها سێ خوێندکار و دوو کارمەندی هەیە.
رۆژنامەی دەیلی مەیل،
راگەیاندنی ئەم هەلی کارەی بە "هەلی تەمەن" وەسفکردووە بۆ ئەوکەسەی ناوی
دەردەچێت ببێتە مامۆستا و بەڕێوەبەر لە قوتابخانەکەدا.
رۆژنامەکە ئاماژەی
بەوەشداوە، ئەو مامۆستایەی کارەکەی بۆ دەردەچێت هەفتانە تەنها ٣٥ کاتژمێر کاردەکات
و ساڵانە ٧٧ هەزار دۆلار موچە وەردەگرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە،
رەخساندنی ئەم هەلی کارە بە پشتیوانی حکومەتی سکۆتلەندە راگەیەنراوە تا مامۆستایان
هانبدات یەکێکیان ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرن.