سەردێڕ:

وەزارەتی کارەبا پلانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبای ئاشکراکرد

PM:01:42:17/08/2021

5528 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، پلانیانداناوە ساڵی داهاتوو بڕی پێنج هەزار مێگاوات وزەی کارەبای زیادە بەرهەمبهێنن، دەشڵێت "چاوەڕێی بڕیاری حکومەتن تا کارتی زیرەک بخەنە بوارى جێبەجێکردنەوە".


ئەمڕۆ سێشەممە، ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاند، وەزارەت پلانێکی کورت مەودا و مامناوەند مەودا و درێژ مەودای داناوە بۆ بەرهەمهێنانی پێنج هەزار مێگاوات.

ئەوەشی خستەڕوو، حکومەت پلانی هەیە هێڵەکانی کارەبا بگۆڕێت و سیستمی نوێ بخاتەگەڕ، تەنها پێویستی بە خەرجکردنی پارە هەیە.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق باسی لەوەشکرد، وەزارەت بەدواداچونی کردووە بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکدا بە ئامانجی کڕین و هاوردەکردنی ئامێری کارتی ئەلیکترۆنی و زیرەک بۆ تۆڕەکانی کارەبا.

وتیشی، وەزارەتی کارەبا هەوڵدەدات کارەبا بگەیەنێتە سەرجەم گوند و کێلگە کشتوکاڵییەکان.













گەلەری