سەردێڕ:

وەزارەتی کشتوکاڵ هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی ماسی لەبازاڕەکاندا ئاشکرا کرد

AM:09:36:17/08/2021

4700 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەهۆی زۆربوونی خواست و خستنە بازاڕەوە نرخی ماسی بەرزبووەتەوە. دەشڵێت، بەهۆی ئەو نەخۆشیانەی لە رێگەی میکرۆب یان ڤایرۆسەوە توشی ماسییەکان دەبن و فڕێدانی رێژەیەکى زۆر لە مادەی کیمیاوی هۆکارن بۆ مردنی ماسییەکان.


میساق عەبدولحسێن بریکاری وەزیری کشتوکاڵی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاند، دوو هۆکار هەن بۆ مردنی ماسییەکان، یەکەمیان ئەو نەخۆشییانەن کە بەهۆی بەکتریا و ڤایرۆسەوە توشییان دەبێت. دووەمیان بریتییە لە فڕێدانی رێژەیەکی زۆری مادە کیماوییەکان و ژەهراوییەکان بۆ ناو روبەرە ئاوییەکان، یان پێدانی خۆراکی زۆر و جۆری عەلەفەکەیە.

ئاماژەی بەوەشدا، مردنی ماسییەکان لە رێژگەی ئاوەکان هەندێجار بەهۆی بەکارهێنانی مادەی کیمیاوییەوەیە بۆ راوکردنی ماسییەکان و بەکارهێنانی کارەبایە بۆ راوکردنیان.

میساق عەبدولحسێن باسی لەوەشکرد، نەخۆشکەوتنی ماسییەکان کاریگەرترین هۆکارە لە مردنی ماسییەکان بەراورد بە هۆکارەکانی دیکە.

لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی ماسی لە بازاڕەکاندا میساق عەبدولحسێن بریکاری وەزیری کشتوکاڵی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بەرزبوونەوەی نرخی ماسییەکان پەیوەندی بە زۆربوونی خواست و خستنە بازاڕەوە هەیە و دیاردەیەکی وەرزییە.

دەشڵێت، جگە لەوەی لە سەر ئاستی ناوخۆ و دەرەکی نرخی خۆراکی ماسی "عەلەف" بەرزبووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی نرخی دۆلار لەناوخۆی وڵات بەرزبووەتەوە.








گەلەری