سەردێڕ:

هەوڵێکى وەزارەتى تەندروستى بۆ هاوردەکردنى ٤٨ ملیۆن ژەمە ڤاکسین ئاشکرا کرا

PM:01:47:16/08/2021

4364 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی لە عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵدایە ١٨ ملیۆن ژەمە ڤاکسینی نوێی دژ بە کۆرۆنا هاوردە بکات.


ئەمرۆ دووشەممە، ڕیاز حلفی بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، عێراق پێشتر گرێبەست و ڕێکەوتنی لەسەر هاوردەکردنی ٣٣ ملیۆن ژەمە ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی بەناوبانگی جیاواز کردبوو، لەئێستاشدا دەیەوێت فراوانتری بکات و بڕی ١٨ ملیۆن ژەمە ڤاکسینی دیکە بکڕێت بۆ ئەوەی بگاتە ٤٨ ملیۆن ژەمە ڤاکسین.

ڕونیشیکردەوە، ڕێکەوتنەکانی پێشوی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە هاوردەکردنی ڤاکسین، بڕیاری لەسەر دراوە کەوا لە کۆتایی ئەمساڵدا بگەنە عێراق.

هیواشیخواست، لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بەشێکی زۆر لەو ڤاکسینانە ڕەوانەی عێراق بکرێن بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

جگە لە ڤایزەر، عێراق گرێبەستی کڕینی ڤاکسینی لەگەڵ کۆمپانیای سنۆفارم و ئەستەرازینکا کردوە و لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو بڕی ٥٠٠ هەزار ژەمە ڤاکسین وەکو دیارییەک لەلایەن ئەمەریکاوە گەیشتە عێراق.













گەلەری