سەردێڕ:

١٢٩٧ کەس لە بومەلەرزەکەى هایتى گیانیانلەدەستدا

AM:11:38:16/08/2021

3104 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی بەرگریی شارستانیی هایتی بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی رۆژی هەینیدا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە هەزار و ٢٩٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش پێنج هەزار و ٧٠٠ کەسی تێپەڕاندووە.


بەگوێرەى بەرپرسانی هایتى، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بینایەکی زۆر رووخاون و کارەکانی گەڕان و رزگارکردنیش درێژەیان هەیە و بەهۆیەوە حکومەتی ئەو وڵاتە داوای هاوکاری لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد.

رۆژی هەینی بەگوڕی ٧،٢ پلە لەسەر پێوەری رێختەر بومەلەرزەیەک کەناراوەکانی هایتی هەژاند و ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمەریکا (USGS)، ئاماژەی بەوە کرد کە ناوەندی ئەو بوومەلەرزەیەی بەگوڕی ٧،٢ پلە هایتی هەژاند، دەکەوێتە ١٢ کیلۆمەتر باکووری خۆرهەڵاتی سانت-ژان-دو-سود.

بەگوێرەى راپۆرتى ناوەندە ئەمەریکییەکە بەهێزی بوومەلەرزەکە لە شاری پۆرت- ئاو- پرینس پایتەختی هایتی هەستی پێکراوە و خەڵکی تووشی دڵەڕاوکێ بوون و رژاونەتە سەر شەقامەکان.

ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمەریکا ئەوەشی خستەڕوو کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر روویداوە و پاش بڵاوکردنەوەی هۆشداری روودانی تسۆنامی هۆشداریەکە لابراوە.













گەلەری