سەردێڕ:

نرخی زێر بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

AM:11:07:16/08/2021

44920 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بەراورد بەهەفتەی رابردوو ئۆنسەیەک زێڕ ٩ دۆلار دابەزیوە بەڵام لە ئاستى نێوخۆدا گۆڕانکارییەکى ئەوتۆى بەخۆیەوە نەبینى.


ئەمڕۆ دووشەمە، نرخی زێڕ بە ڕێژەی ٠.٣٥ دابەزی بەشێوازێک نرخی یەک ئۆنسە لە زێر بە ١٧٧٣.٧٨ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا، لە کاتێدا هەفتەی رابردوو بە ١٧٨٢.٤٨ دۆلار مەمەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخی زیو لەبازاڕەکانی جیهانیشدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەڕێژەی ٠.٢ کە دەگاتە ٢٣.٧٠ دۆلار بۆ یەک ئۆنسە.

بەبڕوای شارەزایان، هۆکاری ئەم دابەزینە دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی بڕیاردان لە ئەمریکا بە مەبەستی بەرزکردنەوەی نرخی سوو لەسەر زێڕ.

بەوپێیەش نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ناوخۆدا گۆرانکاری بەسەردا هاتووەو نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ١٧٧٥ مامەڵەی پێوەدەکرێت:

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٧ هەزار دینارە.

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٠ هەزار دینارە.

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٣٨٠ هەزار دینارە.













گەلەری