سەردێڕ:

سعودیە گەشتى عومرە لە هاوڵاتیانى ئەم وڵاتانە قەدەغە دەکات

PM:08:38:15/08/2021

20592 جار خوێندراوەتەوە

وڵاتى سعودیە قەدەغەکردنى گەشتى عومرەى لە هاوڵاتیانى ١٣ وڵات نوێ کردەوە کە هەریەک لە هاوڵاتیانى میسر و لوبنان و ئیماراتى تێدایە.


بەگوێرەى میدیاکانى وڵاتى سعودیە، ئەو وڵاتە قەدەغەی گەشتی عومرەی لەسەر هاوڵاتیانى ٢٣ وڵات هەڵگرتووە و دەتوانن ناوی خۆیان بۆ بەجێهێنانى عومرە تۆمار بکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، هاوڵاتیانی هەریەك لە هۆنگ کۆنگ، ئەرمینیا، کوراکاو، چین، نیگاراگوا، ئێران، سوید، مەکدۆنیا، ئەڵمانیا، ئەمەریکا، غینیا، تایوان، ژاپۆن، ئێرلەندا، پۆرتوگال، بەریتانیا، سویسرا، ئیتاڵیا، فەڕەنسا، دورگەی فاڕۆ، لیبیریا و مۆنتینیگرۆ، دەتوانن گەشت بۆ سعودیە بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشتی عومرە بکەن.

هاوکات ئەوەش رونکراوەتەوە قەدەغەى گەشتى عومرە لەسەر هاوڵاتیانی، میسر، ئیماڕات، لوبنان، ئەفریقای باشور، ئەرجەنتین، بەرازیل، ئیندۆنیسیا، ڤێتنام، تورکیا، هیندستان، پاکستان، ئەفغانستان و ئەسیوبیا، تازەکراوەتەوە.

پێشتر وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە رایگەیاند، بە هەشت قۆناغ نزیکەی ٦٠ هەزار عومرەکار دەتوانن لەرێگەی ئەپڵیکەیشنی، ئیعتەمەرنا و تەوەکولنا، ناوی خۆیان تۆمار بکەن و گەشتی عومرە ئەنجام بدەن.

ئەوەشى رونکردەوە، سعودیە بڕیاریداوە هەنگاو بە هەنگاو رێگە بەئاسایبونەوەی مەراسیمی عومرە بدات و مەراسیمەکەش لە رۆژی ١٠ى ئابەوە دەستپێدەکاتەوە.













گەلەری