میدیا فەرمییەکانی ئەفغانستان بڵاویانکردەوە، هێزەکانی تاڵیبان لە هەر چوار لاوە گەمارۆی شاری کابولی پایتەختیان داوە و ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەو وڵاتەش؛ وڵاتی جێهێشتووە.
کەناڵی تڵوع نیوزی ئەفغانی بڵاویکردەوە، سەرۆکی وڵاتەکە دەستیلەکارکیشایەوە و وڵاتی بەجێهێشت.
ئاماژەی بەوەشداوە،
ئەشرەف غەنی بەرەو تاجیکستان وڵاتەکەی جێهێشتووە و ئەو هەنگاوەشی بە ئامانجی
دروستنەبوونی پشێوی و شەڕ لە کابوڵی پایتەخت ناوە.
سوهەیل شاهین،
وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیان راگەیاند، دەیانەوێت بەشێوەیەکی ئاشتیانە دەسەڵات بگرنەدەست.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
''خەڵکی ئەفغانستان لە سەلامەتیان دڵنیا دەکەینەوە و تۆڵە لە کەس ناکەنەوە و خزمەت
گەل و وڵات دەکەن''.
ئەفغانستان، دانیشتووانەکەی
٣٨ ملیۆن کەسە و نزیکەی ٤.٥ ملیۆن کەس لە کابوولی پایتەختدا دەژین کە دەکاتە ١٢٪ رێژەی
دانیشتووانی ئەو وڵاتە کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئەفغانستانەوە. هاوکات، لە ٣٤ ویلایەت
و ٤٢١ هەرێم پێکهاتووە.
رووبەری ئەفغانستان
٦٥٢ هەزار و ٨٦٠ کیلۆمتەری چوارگۆشەیە، کە ئەمەش هاوتایە بە رووبەری ویلایەتی تەکساسی
ئەمریکا و دوو هێندەی رووبەری بەریتانیا.