سەردێڕ:

کەشناسی عێراق هەواڵێکی دڵخۆشکەری راگەیاند

PM:03:35:15/08/2021

14840 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، پلەکانی گەرمای زۆربەی ناوچەکانی عێراق لە دوو ڕۆژی داهاتوودا خوار ٤٥ پلەی سیلیزی دەبێت.


دەستەی کەشناسی عێراق لەبڵاوکراوەیەکدا روونیکردەوە، کەشوهەوای سبەی دووشەممە لەتەواوی ناوچەکانی عێراق ساماڵ دەبێت و ئاڕاستەی با لەباکوور وخۆرئاوا دەبێت.

باسیشی لەوەکرد، نزمترین پلەکانی گەرما لە بەغدا ٢٤ پلەی سلیزییە و بەرزترینیشی ٤٣ پلە دەبێت.

دەستەی کەشناسی عێراق وتیشی، نزمترین پلەکانی گەرما لە شارەکانی دهۆک وسلێمانی دەبێت کە بە ٢٣ پلەىی سلیزییە وبەرزترینیشی لە شاری میسانه بە ٣٣ پلە.

باسیشی لەوەکرد، کەشوهەوای ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو هەمان پلەکانی گەرمای ڕۆژی پێشتر دەبێت.













گەلەری