سەردێڕ:

بۆ یەکەم جار لە عێراق.. بڕیارێکی جیاواز بۆ زیندانییەکان

PM:02:12:15/08/2021

9676 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەری گشتی چاکسازی لە وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند، "کار لەسەر ئەوە دەکەین هەر زیندانییەک یاخود ڕاگیراوێک لە بەندینخانەکان بتوانن خوێندنی زانکۆ تەواو بکەن".


کامل ئەمین بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی لە وەزارەتی دادی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاندووه، وەزارەتەکەیان لەگەڵ خوێندنی باڵا کۆبوونەتەوە و پرس و میکانیزمی تایبەت بە چۆنییەتی تەواوکردنی خوێندنی زیندانیان پێش ئازادکردنیان.

بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی لە وەزارەتی دادی عێراق ئاشکراشیکرد، زۆرینەی ئەو کەسانەی کە لە زیندانەکان ڕاگیراون ئارەزووی تەواوکردنی خوێندنی بەکالیۆریۆسیان هەیه، بۆ ئەوەی ئەو کاتەی کە بەدەستیانەوەیە بە توانای خوێندن پڕی بکەنەوە، لە پێناو بەدەستهێنانی هەلی کار دوای ئازادکردنیان.

کامل ئەمین وتیشی، لە کۆبونەوەکەدا گەیشتینە چەند ڕێککەوتنێک، هەر ڕاگیراوێک لە بەندینخانەکان ئەگەر خوێندننی تەواو کرد ئەوا بڕوانامەی کۆلێژی زانسته کردارییەکانی پێدەبەخشرێت.













گەلەری