سەردێڕ:

ژمارەی چاودێرانی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردنەکەی عێراق ئاشكراکرا

PM:01:27:15/08/2021

2352 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ١٣٠ چاودێری نێودەوڵەتی لە سەرجەم ناوەندەکانی دەنگدان بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بڵاوەیان پێکراوە.


کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەراگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو، پشتبەستن بە ئامانجی کۆمسیۆن و داواکاری و متمانەی گەلی عێراق کە دەبێت ئەم هەڵبژاردنە پاکترین وشەفافترین هەڵبژاردن بێت لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ ەوە، ئێمە گرنگییەکی زۆر دەدەین بە کارئاسانی چاودێرانی نێودەوڵەتی لەپێناو چاودێرییەکی وردی هەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە عێراق.

لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، بۆ فراوانکاردنی پرسی چاودێرانی نیودەوڵەتی لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا، نوسینگەی نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق بێجگە لە بڵاوەپێکردنی زیاتر لە ١٣٠ چاودێری نێودەوڵەتی، هاوکاری و پاڵپشتی تەکنیکی کۆمسیۆنیش دەکات.

پێشتریش جومانه غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەژکانی عێراق رایگەیاند، پێویسته لەسەر کۆمسیۆن لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رابگەیەنێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.













گەلەری