سەردێڕ:

٥٠٣ هەزار ژەمەڤاکسینی فایزەر گەشتە عێراق

AM:09:42:15/08/2021

3048 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە نیو ملیۆن ژەمی ڤاکسینی جۆری فایزه‌رى ئەمریکى بۆ هاوکاریکردنی عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا گەیشتە عێراق.


لەراگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقیدا هاتووە، "ئه‌م كاروانه‌ بە ئامادەبوونی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ماتیو تۆلەر و شاندی یاوەری، بەڕێوەبەری گشتی بەشی تەندروستی گشتی وەزارەت، ڕیاز عەبدولئەمیر ئەلحەلەفی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بەبازاڕکردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکیەکان عەلی به‌لداوى، پسپۆری کیمادیا، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، سەیف ئەلبەدر، تیمی زانیاری وەزارەت و کۆمەڵێک میدیا وەرگیراوە".

لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەوڵەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەموو وڵاتان و ئەوانەی هاوکاری وەزارەتی تەندروستی و ستافەکەی دەکەن بۆ زاڵبوون بەسەر قەیرانی پانتایی کۆرۆنادا بەرز نرخێنراون.

پێشتر، بەرپرسێک لە کۆشکی سپی رایگەیاند، واشنتۆن بڕیاریدا بە رەوانەکردنی ٥٠٠ هەزار ژەمەڤاکسین لە جۆری فایزەر بۆ عێراق و لەزووترین کاتتدا ڤاکسینەکە دەگاتە بەغدا.

لەکۆبوونەوەی رۆژی ٢٦ی تەمموزی رابروودشدا، لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق جۆبایدنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاشکرایکرد، لە پلانیاندایە لەروبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا هاوکاری عێراق بکەن.

هەفتەی رابردووش، واشنتۆن رایگەیاند کە زیاتر لە ١١٠ ملیۆن ژەمەڤاکسینی کۆرۆنا کەلەلایەن وڵاتەکەیانەوە بەرهەمهاتووە بۆ سەرجەم وڵاتانی جیهانی دەنێرن، وەک هەنگاوێک لە بەشداریکردن لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19)، لەکۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩دا لەشاری ووهانی چین سەریهەڵدا، دواتریش بەزۆربەی وڵاتانی جیهاندا بڵاوبووەوە و تائێستاش، ٢٠٧ ملیۆن و ٥٤١ هەزار و ٦٨٣ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، چوار ملیۆن و ٣٦٧ هەزار و ٣٨١ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، ١٨٦ ملیۆن و هەزار و ٢١٧ کەسیش لەڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.








گەلەری