سەردێڕ:

بەهۆی تەقینەوەی تانکەرێکی سوتەمەنی لە لوبنان ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا

AM:08:56:15/08/2021

5844 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی تەقینەوەی تانکەرێکی سوتەمەنی لە ناوچەی عەکاری باکوری لوبنان، ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٩ کەسیش برینداربوون.


خاچی سوری لوبنان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، تا ئێستا ٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٩ کەسیش بریندارن، تیمەکانیان لە شوێنی ڕووداوەکە بە شوێن قوربانی زیاتردا دەگەڕێن.

میدیاکانی لوبنان ڕایانگەیاندوە، بەشێکی زۆر لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلام لە تەرابلوس.

ئەوەشیان خستوەتەروو، تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە نازانراوە، بەڵام لەوکاتەدا تەقیوەتەوە کە هاوڵاتیان لە دەوری کۆبونەتەوە بۆ وەرگرتنی بەنزین.

ئەمەش لەکاتێدایە هاوڵاتیانی لوبنان چەند ڕۆژێک لەمەوبەر یادی تەقینەوە گەورەکەی بەندەری بەیروتی ساڵی ڕابردوویان کردەوە، کە تیایدا ٢١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت هەزار کەسیش برینداربوون و ٣٠٠ هەزار کەسیش ناچار بوون خانوەکانیان چۆڵبکەن.













گەلەری