سەردێڕ:

کۆمسیۆنی باڵا وادەی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئاشکرا کرد

PM:09:54:14/08/2021

3752 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەژکانی عێراق رایگەیاند، پێویسته لەسەر کۆمسیۆن لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رابگەیەنێت.


ئەمڕۆ شەممە، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بەپێی بڕیاری یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دەرچووە، پێویسته لەسەر کۆمسیۆن لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رابگەیەنێت.

دەشڵێت، واتە لە رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت و لە رۆژی ١١ی تشرینی یەکەم ئەنجامەکان رادەگەیەنرێن.

وتەبێژی کۆمسیۆن ئەوەشی خستەڕوو، ناوەندەکانی دەنگدان لە کاتژمێر ٧ ى بەرەبایانی رۆژی ١٠ ى تشرینی یەکەم دەرگاکانی دەکاتەوە و پاشان بەدەست ئاماری دەنگەکان جیادەکاتەوە.

باسی لەوەشکرد، ئەگەر هاتوو جیاوازی بەڕێژەی ٥% لە ئەنجامەکاندا بەدیکرا ، ئەوا دووبارە دەنگەکان هەژماردەکرێنەوە و دوای کۆتایی هێنان بەجیاکردنەوەی دەنگەکان بە ٢٤ کاتژمێر ئەنجامەکان رادەگەیەنرێت.

غەلای راشیگەیاند، ئامێری هەژمارکردنی دەنگەکان، ئاماری سەرتایی رادەگەیەنێت و بەئامادەبونی نوێنەری لایەنە سیاسییەکان.

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.













گەلەری