PM:04:47:14/08/2021
15356 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی ئەنادۆڵۆی تورکی بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی روسی کە تورکیا بەکرێ گرتبووی بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی لە ویلایەتی قەهرەمان مەرعەش کەوتەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی کە هەشت کەسبوون چارەنوسیان نادیارە.
ئەمڕۆ شەممە، کەناڵی NTV تورکی لە زاری چاوگێکی ئیدارەی دارستانە نیشتیمانییەکان بڵاویکردەوە، فڕحکەیەکی روسی لە جۆری بي-200 کە حکومەتی تورکیا بەکرێ لە روسیاوە هێنابووی بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان لە ویلایەتی قەهرەمان مەرعەش لە خۆر هەڵاتی ئەو وڵاتە کەوتە خوارەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی
بەوەشدا، سەرجەم نشینەکانی فڕۆکەکە هەشت کەسبوون، شەشیان روسی و دووانییان هاوڵاتی
تورک بوون چارەنوسیان نادیارە.