سەردێڕ:

وەزیرى دارایى عێراق باس لە سیستمى نوێى باج دەکات

PM:03:52:14/08/2021

7304 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی عێراق جەختى لەسەر گرنگیی ئامادەکردنی یاسایەکی نوێی باج کردەوە و ئەو ڕێژەیەی لە باج ئاشکرا کرد کە کۆکراوەتەوە.


ئەمڕۆ شەممە ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی عێراقدا، عەلی عەللاوی وەزیری دارایی و ئابوری رایگەیاندووە، گرنگە یاسایەکی نوێ بۆ پرۆسەی وەرگرتن و کۆکردنەوەی باج دابڕێژرێت.

بەگوێرەى ئاژانسەکە وەزیری دارایی ئاماژەی بەوە کردووە، پێویستە یاسای نوێی باج ئامادە بکرێت بەپێی ئەو بارودۆخەی کە ئێستا عێراق تێیدایە.

عەلی عەللاوی ئەوەشی خستوەتەڕوو، پێویستە یاسا نوێیەکە رێکاری تایبەت بە کۆکردنەوەی باج لەخۆ بگرێت و لەماوەی ساڵی رابردووشدا، ڕێژەی باجەکانی کۆکراوە؛ ١٪ ی بەرهەمی نەتەوەیی عێراق پێکدەهێنێت.

وەزیرى دارایى ڕونیکردەوە، بەشێک لە کۆمپانیا بیانییەکان، خۆیان لە باج دەدزنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش رێکاریی تایبەتییان لەبەرامبەردا دەگرنەبەر.








گەلەری

‌بەپەلە