سەردێڕ:

ژمارەیەک کۆچبەر لە تورکیا دەستگیرکران

PM:03:22:14/08/2021

5312 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکانی بولگاریا ٢٤ کۆچبەری نایاساییان لە سنووری شاری "کیرکرالی"تورکیا دەستگیرکردووە کە عێراقیشییان تێدایە.


ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، لەنزیک شاری "کیرکرالی" تورکیا کە هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی بولگاریا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە ٢٤ کۆچبەرى نایاسایى دەستگیرکراوون و رادەستی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کراونەتەوە، کەسەرجەمییان کۆچبەری نایاسایی بوون و بەشێوەیەکی نایاسایی چوونەتە سنوورەکانی وڵاتی تورکیاوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەنادۆڵ، ئەو هاوڵاتیانە هەڵگری ناسنامەی وڵاتەکانی عێراق، ئەفغانستان، پاکستان و سوریان و ، لەسەر سنوورەکانی تورکیا لەگەڵ وڵاتی بولگاریا دەستگیرکراوون.

چاوگە هەواڵییەکان ئەوەشیان خستوەتەڕوو، ئەو کۆچبەرانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بولگاریاوە دەستگیرکراون و دواتریش رادەستی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کراونەتەوە، لەئێستاشدا تەواوی رێکارە یاساییەکان لەگەڵ ئەو کۆچبەرانەدا دەستیپێکردووە.

بەگوێرەی ئامارێکی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیش، تەنها لە نیوەی ساڵی ٢٠٢٠دا، نزیکەی ٢٨٠ ملیۆن کەس کۆچیان کردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە بەهۆی دۆخی نالەباری ناوخۆیی و جەنگی داعشەوە، بەشێک لە هاوڵاتیانی عێراق کۆچیان کردووە بۆ وڵاتانی دراوسێی عێراق.

بەشێک لە شارەزایان هۆکارەکانی زۆری رێژەی کۆچکردن بۆ خراپی دۆخی ئابوری، سیاسی، ئەمنی، نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی رۆژانە، نەبوونی هەلی کار و ناجێگری سیستمی حکومڕانی لە وڵاتدا دەگەڕێننەوە.













گەلەری