سەردێڕ:

هەوڵێک بۆ دەستکاریکردنى مووچەى فەرمانبەران ئاشکرا دەکرێت

PM:12:24:14/08/2021

97632 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژى حکومەتى عێراق رایگەیاند، حکومەت ناتوانێت دەستکارى موچەى فەرمانبەران بکات چونکە ئەمە بابەتێکی یاساییە و بەبێ ئەنجومەنی نوێنەران ناتوانرێت دەست بۆ ئەو بابەتە ببرێت.


ئەمڕۆ شەممە، حەسەن نازم وتەبێژى حکومەتى عێراق لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ ئاژانسى هەواڵى عێراقییە ئاماژەى بەوە کرد، بابەتی ئامادەکردنی پێوەری نوێی مووچە بۆ فەرمانبەران بابەتێکی ناکۆکییە و لە نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاساداناندا ماوەتەوە و هیوادارن لە پڕۆژە یاسای ساڵی داهاتوودا جێگەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی تیادا بکرێتەوە.

وتیشى، ساڵانى خزمەت و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بەهۆی خانەنشینی و مردنەوە رەوانەی ئەنجومەنی خزمەتی فیدڕاڵی کردووە و ئەوان بڕیاری لەسەر دەدەن.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، هیوادارن لەپڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا دامەزراندن و شایستە دارییەکانی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران خەرجبکرێت و جێگەی بکرێتەوە، چونکە لە پڕۆژە یاسای ئەمساڵدا بەو شێوەیە جێگەی نەکرابووەوە.

دەشڵێت، پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ لە دادگای فیدڕاڵی بەهەڵپەسێراوی ماوەتەوە و هێشتا چاوەڕێی ئەنجامەکانن و وەزارەتی دارایی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان دەستیکردووە بە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢ نرخی دۆلار و کاریگەری نەرێنی هەیە و چەند ئاڵەنکارییەکی کەمی لەبەردەمە و ئەگەر حکومەت گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا نەکات ئابوری وڵات دوچاری گرفتی ئابوری گەورە دەبێتەوە.













گەلەری